Anonymous question
گەر کەسێك کەناڵێکی لەو شێوەیە دابنێت و جەدۆلێکی لەوشێوەیە دابنێت بەدڵنیاوە کەسێکی ژیرە وەعلمێکی باشی پێیە بۆیە دەیەوێت خەڵیکیش وەك خۆێی لێ بکات مووەفەق وسەربەرز بن یاربی ..بەڕێزم لەمەبەستی من بەهەڵە تێگەشتوو من نەگوت کەدەرسەکانتان درێژن لەوڕووەوە،،من مەبەستم لەو پێشنیارە ئەوەیە بۆ نمونە دەرسی اصول الثلاثە بە۷دەرس داتان نابوو وەك پۆستانیش کردبوو بە۳۰دەرسیش هەیە ..ئێستا گەر کەسێك سەرەتای دەست پێکردنی علمی بێت لە۳۰دەرسەکە کەمترین ماندوو دەبێت وەزۆر ترین سوود دەبینێت وەك لە۷ دەرسەکە ئەی کەسی ژیرو بەعلم دەتوانن ئەم پێشنیارەی من وەكو شتەکانی پێشوو بۆ کەسە شارەزاترەکان لەخۆتان باس بکەن...بارك اللەفیکم وەکو پێشوو تریش گوتم تەنها پێشنیارێکە ..موەفەق بن یاربی
جا ئەمە مەرج نیە بۆ زیرەکی کەسێک والحاصل بەڕێزەکەم سەیر بکەن ئەوەی ٧ دەرسەکە بۆیە ئەوم دانا بەڕاستی بەداخەوە ئەیڵێم کە : [ زۆر ئەستەمە کەسێکت دەست کەوێت لەم سەردەمە تاقەتی ئەوەی ھەبێت بەدیار ٣٠ دەرسەوە دانیشێت نەک ئەوەندە بەڵکو تاقەتی نیە بەدیار ئەو ٧ دەسرەش دانیشێت من لەگەڵ مامۆستا محمد دەرسم خوێندوە لەسەعات ٩ بەیانی تا ٣ دوای نیوەڕۆ جگە لەنوێژەکان ھیچ شتێک بوونی نەبوو بەناوی «پـشـوو» جا بۆیە ئەم پێشنیارەتان بەگرینگ وەردەگرم بەڵام بۆ جێ بە جێ کردن ئەوەیان ناتوانم تا پرس نەکەم بەمامۆستاکانم ئێوەش کەسێکی زیرەکن و دەتوانن دانیشن بەدیار دەرسی درێژ بێت یا کورت بەڵام ھەموو کەسێک وانیە بارك الله فيكم ..