Anonymous question

1-باشترین پێناسه بۆ مرۆڤ چییه ؟ 2-به بۆچوونی تۆ باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئارامی چییه ؟ 3-ڕقت له چه‌ند که‌سه ؟ بۆچی ؟ 4-تاڵترین ڕووداوی ژیانت چی بوو ؟ بۆچی ؟ 5-له چ که‌سێک ماوه‌یه‌کی زۆره بێ ئاگایت ؟ بۆچی ؟ 6-کۆتا جار که به ‌ته‌نها گریاویت ، که‌ی بوو ؟ بیانووی گریانه‌که‌تان چی بوو ؟ -دکتۆره ایمان بۆ تۆ چییه ؟ بۆچی ؟ پرسیارێک بۆ ایمان ... -پێویست ناکات خه‌لکی ده‌رباره‌ی ئێمه‌وه‌ زۆرشت بزانن له‌به‌ر چ ئه‌وه‌ی داناوه ؟

@_ahmed____

١-مرۆڤ بونەوەرێكە لەنێوان فریشتە و شەیتان، ئەگەر پەی بە عەشقی خوداوەند برد ودۆزیەوە لەناخی خۆی خۆشبەخترینە،ئەگەریش نوقمی ئازەووەكانی بوو بەدبەخترینە٢-بێدەنگی لە زۆربەی حالتەكان،نزیكبونەوەی لەخودا،سەبرگرتن لەھەموو ناخۆشیەك و ڕووداوێك،'بەخشین'ئەوەیان زۆر گرنگە ٣-ئەوانەی ھیچ شتی تۆ لەبەرچاو ناگرن تەنانەت ئەگەر ڕووحیشت ببەخشی ھەر پێیان ھیچە ئەو كەسانەم زۆر ڕق لێیە نرخی بچوكترین شتت نازانن٤-الحمدللە تائێستا ھیچی وانیە لەژیانم بەو ڕادەیە نەخۆشبێت،بەلام كاتێ ھاوڕێیەكی زۆر ئازیزم بەزۆر دەرھێنا لەمەكتەب بۆم زۆرناخۆشبوو٥-لەھیچ كەسێك بێئاگا نیم لەوانەیە ئەوان لەمن بێئاگان،نزانم ھەلی منە یان ئەوان!٦-كۆتاجار😄لەداخلی بوم٧- بیری مالەوەم دەكرد بۆیە گریاوم ٨-دكتۆرە ایمان لەنزیكەوە نایناسم تەنیا لەگەل خوشكم مامۆستای یەك شوێن وباوكمان زۆر ھاوڕێن بۆمن خزمێكە و مامۆستایەكی لێھاتوە زانیاری باش پێیە دایم💚٩-وەك گوتم من زۆر لێی شارەزا نیم نازانم مەبەستی لەم وتەیە چیە وبۆچی دایناوە🤷🏻‍♀️..بەلام دەلێم ڕاست دەكات😁سەبارەت بەم وتەیە